بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەلەستینی شەهاب، بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین حەماس شەهادەتی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی ئەو بزووتنەوەی ڕاگەیاند و ئەو خەسارەی کە ئۆمەتی عەرەبی و ئیسلامی و سەرجەم کەسە ئازادەکانی جیهان سەرەخۆشی کرد.
ئەو بەیاننامەی ڕایگەیاند کە سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە هێرشێکی ترەسەنۆکانەی تیرۆریستی لە شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆی لە تاران و دوای بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران شەهید بوو.
مووسا ئەبومەرزوق لە ئەندامانی نووسینگەی سیاسی حەماسیش بە ڕاگەیاندنی ئەو بابەتە جەختی کرد کە ئەو تیرۆرە ترسەنۆکانە بێ وەڵام نامێنێتەوە.
Your Comment